هاوسەرەكەت شەوانە لە لایەوە دەخەویت و بە ڕۆژدا یەكەم ڕوخسار كە بەیانی باشت لێبكات دەبێت ئەو بێت ، توێژەرەوەكانی بواری دەرونی چەند لێكدانەوەیەكی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی هاوسەرەكەت لە خەوتدا لەوانەش :
1- مانای چیە ئەگەر لە خەوتدا ناپاكیت لە هاوسەرەكەت كردبێت ؟ ڕەنگە ئەمە مانای ئەوە بێت هاوسەرەكەت لە ڕوی سۆزداریەوە ناتوانێت بە تەواوەتی دڵی تۆ ڕازی بكات و پەیوەندی نێوانتان زۆر پتەو نەبێت .
2- مانای نانخواردنی تۆ و هاوسەرەكەت لە خەوتدا : بەشێوەیەكی گشتی بینینی ئەم جۆرە خەونانە هێمایەكی باشە و مانای ئەوە دەگەیەنێت پەیوەندی نێوان تۆ و هاوسەرەكەت زۆر پتەوە ئێوە لە ژیانی هاوبەشتاندا هەست بەوە دەكەن .
3-ئەوكاتەی لەخەوتدا كەسێكی دیكەت جگە لە هاوسەرەكەت وەك هاوسەری خۆت بینی ئەوە مانای وایە كەسێكی دیكە كە پێتر لە ژیانتدا هەبوە چەند ڕەفتارێكی تیادایە هاوشێوەی هاوسەرەكەتە لە ئێستادا .
4- ئەگەر لە خەوتدا هاوسەرەكەت مردبوو و ئەوەشت پێ ناخۆش بوو ئەوە مانای وایە ترست لەوە هەیە هاوسەرەكەت شتێكی لێ بێت و لە دەستت بچێت .