كەم خانم هەیە ئارەزووی ئەوە نەكات ببێت بە دایك و كۆرپەكەی خۆی لەباوەش بگرێت ، ئەوكاتەی ئافرەتێك نەتوانێت نەوەی خۆی بهێنێتە دنیاوە ئەوە لە ڕووی دەرونیەوە بێزار و خەمبار دەبێت ، تۆش باشتر وایە دوور بكەویتەوە لە وتنی ئەم دەربڕینانە بە خانمێك كە توانای ئەوەی نەبێت دووگیان ببێت .
1- بە تەواوەتی دوور بكەوەرەوە لەوەی بە خانمێك بڵێت كە تازە هاوسەرگیری كردبێت ، ئاخۆ "بۆ ناتوانێت منداڵ بخاتەوە ؟" بەڕاستی ئەمە كاری تۆ نیە ئەو ئەگەر منداڵ بخاتەوە یان نا هبچ لە ژیانی تۆ ناگۆڕێت لەبەر ئەوە سەرگەرمی ژیانی تایبەتی خۆتببە نەك خەڵكی.
2- "ئاواتم ئەوەیە بەم نزیكانە گوێت لە وشەی دایكە بێت ": ئەگەر زۆریش دڵت بەو خانمە دەسوتێت كە ناتوانێت دووگیان ببێت ئەوە وتنی ئەم ڕستەیە كارێكی هەڵە و نەگونجاوە .
3- "بۆچی منداڵێكی بێ دایك و باوك گەورە ناكەیت ؟ "بەڕاستی ئەمەش كاری تۆ نیە ئەو ئەگەر بیەوێت ئەوە بكات خۆی بیری لەو بابەتە كردۆتەوە پێویستی بەڕێنمایی تۆ نیە .
4- "منداڵەكەم زۆر ماندووم دەكات " ئەوە ژیانی تایبەتی خۆتە بەڕاستی پێویست نیە بە تایبەت لەپێش چاوی خانمێك ئەمە بڵێیت كە ناتوانێت سكپڕ بێت ، وتنی ئەم قسەیە وەك ئەوە وایە خوێ بكەیت بە برینەوە .
5- " من دەرمانی دژە سكپڕی دەخۆم " : ئەو ناتوانێت سكپڕبێت و تۆش دەڵییت حەبی دژە سكپڕی دەخۆم ! پێش ئەوەی هەر شتێك بڵێت سەرەتا بیر بكەرەوە دواتر دەریببڕە ئەگەر گونجاو بوو .