خۆشەویستی بەشێكە لە ژیانی مرۆڤ ، ڕەنگە كەم كەس هەبێت بتوانێت خۆی لەم بابەتە لابدات و بتوانێت خۆی بپارێزێت ، خانمان هەمیشە بە ناسكی دڵیان ناسراون بچوكترین ست ئازاری ڕۆحیان دەدات ، بەڵام بۆ ئەوەی لەو خەموو كێشانە بەدوور بن كە خۆشەویستی ڕەنگە هۆكارەكەی بێت ، پێویستە ئەم 10 خاڵە ساددە و ساكارە لەبەرچاو بگرن .
1- خانم هەوڵبدە گۆڕانكاری نەكەیت لە كەسایەتیدا لەپێناو كەسێكدا چونكە ئەگەر ڕۆژێك ئەو كەسە بەرامبەرت بگۆڕێت ئەوە تۆش دەچیتەوە سەر شێوەی یەكەمجارت و بەمە ژیانتان دەشێوێت ، ژیان لەگەڵ كەسێك دروست بكە بە تەواوی كەسایەتی تۆوە تۆی بوێت نەك تۆی بە گۆڕانكاری بنەڕەتیەوە بوێت .
2- كاتێك كەسێكت خۆش دەوێت ئەوە بزانە چۆن ڕەفتاری لەگەڵ دەكەیت و بەسەر توڕەبونەكانتدا زاڵ ببە و كاتی پێویست بۆ خۆت و دەرونت دابنێ بۆ ئەوەی بڕیاری دروست بدەیت .
3- ئەگەر ئەو هۆكارە بۆ نائارامی دەرونی تۆ ئەوە باشتر وایە ئەوەی پێ بڵێیت .
4- دوور بكەوەرەوە لە پیاوێك كە هاوسەر و منداڵی هەبێت ، بۆ دروستكردنی ژیانی خۆت ژیانی كەسی دیكە مەشێوێنە .
5- هەوڵمەدە كەسایەتی كەسی بەرامبەرت بگۆڕیت هاوشێویەی ئەوەی قبوڵی ناكەیت هیچ كەسێك كەسایەتی تۆ بگۆڕێت ، ئەویش مرۆڤە و ئەگەر خۆشت دەوێت بەوشێوەیە پێی ڕازی ببە كە ناسیوتە .
6- ئەوەت بیر بێت ئەوەی تۆ لەگەڵی هەڵسوكەوت دەكەیت پیاوە نە زیاتر و نەكەمتر و تۆش خانمێكی .
7- بەهیچ شێوەیەك داوای پارەی لێمەكە و پارەی لێ وەرمەگرە ، ئەگەر ئەمەت كرد ئەوە دڵنیابە جارێكی دیكە نایبینیتەوە .
8- خانم تۆ ئەو كەسەی ڕێگای شێوازی ڕەفتاركردنی نێوان خۆت و ئەو كەسە دیاری دەكەیت كە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ دەبەستیت لەبەر ئەوە زۆر ئاگادارانە ڕەفتار بكە .
9- سوود وەربگرە لە ڕەفتارە باشەكانی بەڵام هیچكات مەیكە بە نمونە بۆ ژیانی تایبەتی خۆت و هەوڵبدە خۆت كەسایەتی خۆتت هەبێت هاوشێوەی ئەوەی ئەو كەسایەتی تایبەتی خۆی هەیە .
10- كاتێك ئەو توڕە دەبێت دوور بكەوەرەوە لەوەی وەڵامی بدەیتەوە هەتا ئەو كاتەی سارد دەبێتەوە و توڕەبونی نامێنێ بۆ ئەوەی لە كێشە دوور بن .