تا ڕۆژى دواتر بە ئارامى لە خەو هەڵبستیت و شەوانیش باش بخەویت، دەبێت هەموو شەوێک پێش خەوتن ئەم ٨ کارە ئەنجام بدەن.
دانانى لیست:
دەبێت لیستى کارەکانى ڕۆژى داهاتووت دابنێیت تا بە تەواوەتى بزانیت چى دەکەیت.
بەسەربردنى کات:
پێویستە لەگەڵ خێزانەکەتدا کات بەسەر ببەیت، ئەگەر لە کارەکەشت درەنگ هاتیتەوە هەوڵبدە چەند خولەکێک لاى هاوسەر و منداڵەکانت ببیت.
خوێندنەوە:
ئەو کەسانەى پێش خەوتن دەخوێننەوە کەسانیکى سەرکەوتوون لە ژیانى خۆیاندا.

بیرکەوتنەوە:
پێش خەوتن بە خێراى بیر بکەرەوە لەوەى ئەو ڕۆژە ڕووى داوە و سێ گرنگترین رووداوەکانى ئەو ڕۆژە بنوسەرەوە.
پشوودان:
١٠ خولەک بە تەنها دابنیشە و هەناسەى قوڵ هەڵبمژە و پشوو بە مێشکت بکە.
چوونە جێگا:
لە کاتى دیاریکراودا و هەموو شەوێک هەوڵبدە لە هەمان کاتدا بچیتە جێگاوە تا بە باشى بخەویت.
خۆشویستنى خود:
دەبێت خۆتت لە کارەکانت زیاتر خۆشبوێت و پیش خەوتن واز لە ئامێرە زیرەکەکان بهێنیت.
وزەى نەرێنى:
هەوڵبدە شەوان پێش خەوتن هەموو ئەو وزانە لە خۆت دووربخەیتەوە و تا رۆژى دواتر کاریگەریان لەسەرت نەمێنێت.