كەرەوز یەكێكە لە سەوزە بەسوودەكان بۆ تەندروستی و دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەرەكان ، نوێترین توێژینەوە كە لەسەر ئەم سەوزەیە ئەنجامدراوە ئەوەی سەلماندوە كەرەوز چاو بەهێز دەكات و دەیپارێزێت ، ئەگەر ڕۆژانە ئەم سەوزەیە بخۆیت ئەوە ئەم سوودانەی دەبێت بۆت ؟
1- ئەم سەوزەیە چارەسەری هەوكردنی قۆلۆن و گەدە دەكات چونكە كەرەوز دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر .
2- جەستە شێدار دەكاتەوە و پلەی گەرمای جەستە ڕێكدەخات .
3- ڕێگری دەكات لە دروست بوونی برین لە گەدەدا چونكە ئیسانۆلی تیادایە و ئەمەش گەدە لە ناوەوە لە دروست بونی برین دەپارێزێت .
4- یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات ، چونكە پارچەیەك لەم سەوزەیە بڕی 10 گەرمۆكە بە جەستە دەبەخشێت .
5- ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن دادەبەزێنێت و جگەر خاوێن دەكاتەوە و دەیپارێزێت .