كچە ڕاگەیاندنكاری كەناڵی MBC بە ڕەگەز ئەردەنی لەڕێی ڤیدیۆیەكی تایبەتی سناپ چاتەوە گرتەیەكی لەگەڵ دایكی بڵاوكردەوە و تیایدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بۆچی هاوسەرگیری نەكردوە .
(علا فارس )ی تەمەن 30 ساڵ دەڵێت هێشتا ئەو كەسەی نەبینیوە كە بەڕلستی خۆشی بوێت و دڵی بۆی لێبدات هەتا هاوسەرگیری لەگەڵ بكات و دەڵێت من ئێستا هاوسەرگیریم لەگەڵ كارەكەمدا كردوە و دەشڵێت تەنها لەگەڵ كوڕی وڵاتەكەی خۆم هاوسەرگیری دەكەم و ئێستا ئاقشی كاركردن و گەشتكردنم ، علا ئەوەشی ئاشكرا كردوە لە ژیانی ئێستایدا من ئازادم لەبیركردنەوە و ژیانی خۆم و بریارەكانم بەڵام ئازاد نیم لەو شتانەی بەنەریتی كۆمەڵگاكەمەوە دەمبەستێتەوە و بەو نەریتانەش كە خێزانەكەم بۆی داناوم .
