ژیانی هاوسەرگیری لەم دۆخانەدا دەكەوێتە مەترسیەوە
-كاتێك ژن و مێرد هیچیان نەبێت بۆ وتن لەگەڵ یەكتری،و بێدەنگی هەڵببژێرن ئەمە پەیوەندی خۆشەویستی نێوانیان سارد دەكاتەوە.
2-كاتێك هاوسەرەكان گرنگی بەیەكتری نەدەن ،ئەمە وادەكات دوور بكەونەوە لەیەكتری و بەدوای پەیوەندی دیكە بگەڕێن لەدەرەوەی بازنەی خێزانەكەیاندا.
3-ئەگەر بەردەوام هاوسەرەكان ڕەخنە لەیەكتری بگرن و بەرپرسیارێتی كێشەكان بكەنە ئەستۆی یەكتری .
4-شاردنەوەی بابەتەكان ،دەبێتە هۆی دووركەوتنەوەی هاوسەرەكان لەیەكتری و سەرهەڵدانی كێشە خێزانیەكان.
5-بەردەوام باسكردنەوەی ڕابردوو بەشێوەیەكی ناشرین و خراپ ،و گاڵتەكردن بەبیروڕاكانی یەكتری.
6- گومانكردن لەیەكتری و كەمبونەوەی بڕوابەیەكتركردن .
|