تێكەڵەیەك بۆ چارەسەری هەڵوەرینی قژ
پێویستیەكان بۆ دروستكردنی ئەم تێكەڵەیە:
1-زەیتی سیر.
2-زەیتی زەیتون.
3-بڕێكی كەم سیری وردكراو.
ڕێگای ئامادە كردن و بەكارهێنانی:
1-ئەم پێكهاتانە تێكەڵاو دەكرێت و بۆماوەی 10 خولەك لەناو دەفرێكدا دادەنرێت .
2-ئەم تێكەڵەیە سەرەتا هەفتەی یەكەم بەبەردەوامی ڕۆژانە دەدرێت لەپێستی سەر، هەفتەی دووەم تەنها سێ ڕۆژ دەدرێت لەپێستی سەر،وهەفتەی سێیەم تەنها یەك ڕۆژ بەكاردەهێنرێت.
3-ئەو ڕۆژانەی ئەم تێكەڵەیە دەدرێت لەپێستی سەر ئەوە ماوەی دوو كاتژمێر بەقژەوە دەهێڵرێتەوە دواتر بە شامپۆ خاوێن دەكرێتەوە.
|