خۆسێ مۆرینهۆی پورتوگالی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، بۆ یەکەم جار دەرگای بەڕووی باستیان شڤاینشتایگەری ئەستێرەی ئەڵمانیدا کردەوە بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە ڕیزی شەیتانە سورەکان.
مۆرینهۆ لەو کاتەوەی بووە بە ڕاهێنەری مان یونایتد، شڤاینی لە پێکهاتەی یەکەم دورخستووەتەوەو تەنانەت نەیهێشتووە لەگەڵ یاریزانەکانیش ڕاهێنان بکات.
بەپێی هەواڵێکی تۆڕی ESPN، مۆرینهۆ ناوی ئەستێرە ئەڵمانییەکەی خستووەتە لیستی یاریزانانی مان یونایتدەوە بۆ وەرزی نوێ کە لە ٢٤ یاریزان پێکهاتووەو ئێستا شڤاینی چانسی ئەوەی هەیە جارێکیتر بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی بکات.
شڤاینی تەمەن ٣٢ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، دواین یاریی خۆی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ئەنجامدا و وازی لە یاریکردنی نێودەوڵەتی هێنا.
لیستی ٢٤ یاریزانەکەی مان یونایتد بۆ وەرزی نوێ:
بایلی، بلیند، کاریک، دی خیا، دارمیان، دیپای، ئەلڤیتۆری، فێلاینی، هێرێرا، ئیبراهیمۆڤیچ، جۆنستن، جۆنز، لینگارد، ماتا، میختاریان، پۆگبا، ڕۆخۆ، ڕۆمێرۆ، ڕۆنی، شنایدەرلین، شڤاینشتایگەر، سمۆلین، ڤالێنسیا، یۆنگ.