شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی زۆرێك لە خەونەكان ، ئەمەش لێكدانەوەی خەون زانەكانە بۆ ئەوكەسەی لە خەویدا لێی دەدرێت یان شەڕ دەكات یان لە كەسێك دەدات .
- ئەو كەسەی لە خەویدا لە كەسێك بدات یان كەسێك بە پارچەیەك تەختە لێی بدات ئەوە مانای ویە ئەو بەڵێنەی داوێتی نایباتە سەر .
- ئەگەر لەخەوتدا كەسێكی دەسەڵاتدار لێت بدات ئەوە مانای وایە جلوبەرگ یان كەلوپەلت بەدیاری بۆ دێت .
- لە هەندێك لێكدانەوەی دیكەدا دەوترێت لێدان لە خەودا بە مانای گۆڕانكاری لە ژیاندا دێت .
- ئەو كەسەی لە خەویدا بەهۆی لێدانەوە چاوەكانی بێتە دەرەوە بەمانای ئەوە دێت ئەو كەسەی لێت دەدات دەیەوێت بەرەو ڕێگەی خراپت ببات .
- دەوترێت ئەگەر لە خەوتدا لەكەسێكتدا ئەوە مانای وایە دوعات لەو كەسە كردوە .
- لێدان لە كەسێكی كوێر لە خەودا مانای ئەوە دەگەیەنێت بەڕاستی تۆ ئازاری ئەو كەسە دەدەیت بە قسە و ڕەفتارەكانت .
- گازگرتن لە خەودا لەكەسێك مانای ئەوە دەگەیەنێت ئەو كەسەت زۆر خۆش دەوێت .
- ئەگەر لە خەوتدا گازت لە پەنجەكانی خۆت گرت ئەوە مانای وایە لەڕوی دینەوە تۆ كەسێكی دیندار نیت .
- ئەوكاتەی لە خەوتدا گازت لە كەسێك گرت و خوێنی لێهات ئەوە خۆشەویستیەكی نااكانەت هەیە بۆ ئەو كەسە .