كاتێك مرۆڤ ژیانی هاوبەش پێكدەهێنێت ئەوە دەیەوێت بەختەوەر بێت و كەس نیە ئارەزووی ژیانی پڕكێشە بكات ، بۆ ئەوەی خۆت و هاوسەرەكەت بەختەوەربن ئەوە پێویستە سوود لەم ڕەفتارە ساددانە وەربگرن كە هۆكارە بۆ بەختەوەری .
1- هەوڵبدەن هەموو كارەكانتان بەیەكەوە ئەنجامبدەن بۆ ئەوەی ئاگاداری یەكتربن و خۆشەویستی لە نێوانتاندا زیاد بكات ، ئەگەر بتوانن ئەوە كاربكەن لە پرۆژیەكی خێریدا ئەمە بەخشندەی لە دڵی هەردوكتاندا دروست دەكات .
2- گرنگیدان بەیەكتری و ترس لە لەدەستدانی یەكتری تەنانەت لەوەش كە دڵۆپی باران ئازارت بدات ، یەكێكی دیكەیە لەو ڕەفتارانەی تۆ و هاوسەرەكەت دڵخۆش دەكات.
3- گوڵ ببەخشە بە هاوسەرەكەت ، ئەمە خۆشحاڵی دەكات هەرچەندە شتەكە ساددەیە بەڵام لەوە دڵنیاببە هاوسەرەكەت خۆشحاڵ دەكات .
4- بەرگەگرتنی ئازار و كێشەكانی یەكتری و بەشداربوون لە خەموو كێشەكانی یەكتری .
5- بەرواری ئەو كاتانە لەبیر مەكە كە پەیوەندی هەیە بە ژیانی هاوبەشی ئێوەوە ، وەك یادی هاوسەرگیری یان یادی لەدایكبوونی منداڵەكەتان یان هەر بابەتێكی دیكەیە كە پەیوەندی بە ژیانتانەوە هەبێت .
6- دڵتان هاوشێوەی منداڵ لەیەكتر پاك بێت و خۆشەویستی بەیەكتر ببەخشن ، چونكە هیچ دڵ و خۆشەویستیەك هاوشێوەی هەستی منداڵەكان پاك و بێگەرد نیە و خۆتان بە گەورە مەزانن لە ئاستی یەكتریدا .