مرۆڤەكان كەسایەتی جیاوازیان هەیە بەڵام ئەو خانمانەی بەهێزن و دەتوانن ڕوبەڕوی كێشەكان ببنەوە بە تەنها و لە هەموو ڕویەكەوە بتوانن سەركردایەتی ژیانی خۆیان بكەن ئەوە پێیان دەوترێت ئافرەتێكی ئازا و بەهێز ، 10 نیشانە ئاشكرای دەكات ئافرەتێكی بەهێزیت .
1- خاوەنی ئازایەتیەكی پێویستن بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی تەواوی ئەو ئاستەنگ و كێشانە ببنەوە كە دێتە بەردەمیان .
2- خۆیان خۆش دەوێت بە تەواوی ئەو كەموكوڕی و باشی و خراپیانەی لە خودی ئەواندا هەیە بێئەوەی شەرم بكەن لێی .
3- پشت بە خۆیان دەبەستن لەڕوی داراییەوە بۆ ئەوەی دڵنیا بن لە ژیانی خۆیان و چاوەڕێی هیچ كەسێك ناكەن .
4- هەرچەندە توانا و دەسەڵاتیان هەبێت كەسانێكن خاوەنی سۆز و میهرەبانیەكی زۆرن و ڕەزیلی ناكەن لە بەخشینی خۆشەویستی بۆ ئەو كەسانەی شیاوی ئەوە بن خۆشەویستیان پێبدرێت .
5- زۆركات ئەو كارانە ئەنجام دەدەن كە دەزانن ئەنجامی هەیە و دوای قسەی خەڵك ناكەون .
6- هەمیشە نمونەی ڕێزگرتنن ، چونكە ڕێز لە خودی خۆیان دەگرن و بەهێزن و نایانەوێت بە توندی و ڕەقی ڕەفتار بكەن لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دەوروبەريانن .
7- هەركارێكی بوێت زوو ئەنجامی دەدات بێئەوەی چاوەڕێی دەستی هاوكاری و یارمەتی هیچ كەسێك بكات .
8- ترسی نیە لە دەربڕینی هەستەكانی و ناترسێت لەوەی بەشداری ئەو خۆشەویستیە بكات كە لە دڵیدایە لەگەڵ ئەو كەسانەی لە دەوروبەرین ، بەڵام زیرەكە و زوو پەی بەوە دەبات كێن ئەو كەسانەی دەبێت خۆشەویستیان پێبدات و دەبێت لە كێ دوور بكەوێتەوە .
9- متمانەی بەخۆی زۆرە و هەوڵدەدات تەواوی خەونەكانی بەدەست بهێنێنت وبگات بەو ئامانجەی مەبەستیەتی .
10- لەبەردەم هیچ كەس چۆك دانادات بۆ ئەوەی بگات بە بەرژەوەندیە تاكە كەسیەكانی .