ئەمشەو يارييەکی هەفتەی شەشەمی خولی نايابی ئينگلتەرا يارييەکی بەهێز بەخۆيەوە دەبينێت و تيايدا يانەی ئارسيناڵ لەناو ياريگە و هاندەرانی خۆی ميوانداریی لە چێڵسی دەکات، يارييەکەش لە کاتژمێر ٧:٣٠ ئەنجام دەدرێت.
هەردوو لەو پێنج يارييەی ئەنجاميان داوە لە خولەکە خاوەنی ١٠ خاڵن، بەڵام بەهۆی جياوازی گۆڵەوە تۆپهاوێژەکان لە خانەی چوارەمدان و چێڵسی ـيش لە پێنجەمدايە.
رۆژنامەی گارديان بەمجۆرە پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی هەردوولای بڵاوکردووەتەوە.
ئارسيناڵ:
چيک
مۆنرياڵ - کۆچێلنی - موستافی - بێلێرين
کازۆرلا - کۆکلين
ئيۆبی - ئۆزيل - واڵکۆت
سانچێز
چێڵسی:
کۆرتوا
ئيڤانۆڤيچ - کاهيڵ - لويز - ئازپيليکوێتا
ويليان - فابريگاس - کانتی - ماتيچ - هازارد
کۆستا
