هۆكاری مردنی هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر سواره ئاشكرا بوو
هونه‌رمه‌ند و پێشكه‌شكار هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر سواره به‌رواری 30/12/2019 به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و به‌هۆی جه‌ڵته‌وه كۆچی دوایكرد.
پزیشكه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده باس له‌وه ده‌كه‌ن چه‌ند جارێك سواره سه‌ردانی كردوون به‌هۆی هه‌ستكردن به ئازاری توند له سنگیدا و چاره‌سه‌ری پێویستی وه‌رگرتوه و دواتر گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی و هۆكاری مردنه‌كه‌شی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه.
له هۆكاره‌كانی توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ:
1- که‌م خه‌وی: ئه‌و که‌سانه‌ی که‌متر له ٦ كاتژمێر ده‌خه‌ون دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وانه‌ی ( 8-6 كاتژمێ ) ده‌خه‌ون زیاتر تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بن.
2- شه‌قیقه ( میگره‌ین ) :به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هه‌ست به ئاماژه‌ی جیاواز ده‌که‌ن، وه‌ک بۆنی جیاواز یا بینینی وێنه‌ی جیاواز یان هه‌ست کردن به ئاماژه‌ی جیاواز.
3- سه‌رما و سۆڵه:بۆ نموونه به‌فرماڵین یان وه‌رزش له پله‌ی گه‌رمای نزم دا.
4- پیس بوونی ژینگه و دوکه‌ڵی ئوتومبیل: هه‌روه‌ها قه‌ڕه‌باڵغی ڕێگا ده‌بێته هۆکاری کۆبوونه‌وه‌ی دوکه‌ڵی ئوتومبیل و تووڕیی یان نائومێدی.
5- خواردنی ژه‌مێکی گه‌وره و قورس، هه‌ندێک زیانی ترسناکی هه‌یه که ته‌نها به سنووری وورگه‌وه ناوه‌ستێت.
6- وورژاندی به‌هێزی هه‌ست ( به شێوه‌یه‌کی نێگه‌تیڤ یا پۆزه‌تیڤ )، تووڕه‌بوون ،خه‌فه‌ت و شه‌که‌تی هۆکاری یارمه‌تیده‌ری جه‌ڵته‌ی دڵن ، به‌ڵام ڕووداوی شادی ڕه‌نگه کاریگه‌رییان هه‌بێت له‌وانه ئاهه‌نگی بووکێنی ،جه‌ژنی له‌دایک بوون.
7-خورادنه‌وه کحولیه‌کان، به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام و به چه‌ند میکانیزمی جیاوازه‌وه جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتر ده‌کات.
8- قاوه: هاوشێوه‌ی کحول قاوه‌ش سوود و زیانی هه‌یه ، کافاین فشاری خوێن به‌رز ده‌کاته‌وه که له‌وانه‌یه جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتر بکات به تایبه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی به به‌رده‌وامیایخۆنه‌وه یا هۆکاری تری جه‌ڵته‌ی هه‌یه ،خورادنه‌وه‌ی ( ۳-٥ کووپ ) ڕۆژانه بۆ دڵ باشه.
9 ـخوارده‌مه‌نی قوتوو یان ئاماده‌کراو:چونکه ڕێژه‌یه‌کی زۆر خوێی سۆدێومی تیایه توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ زیاتر ده‌کات.
پێویسته هه‌مووان له‌سه‌ر جه‌ڵته‌ی دڵ ئه‌م زانیاریانه بزانن:
1-جه‌ڵته‌ی دڵ ته‌نها توشی به‌ته‌مه‌نه‌كان ده‌بێت.
ڕاستیه‌كه‌ی: هه‌موو كه‌سێك توشی جه‌ڵته‌ی دڵ ده‌بێت به بێ جیاوازی له ته‌مه‌ن.
2-گیرانی خوێن هێنه‌ر و خوێن به‌ره‌كان هۆكاری یه‌كه‌می جه‌ڵته‌ی دڵن.
ڕاستیه‌كه‌ی: هه‌ندێكجار جه‌ڵته‌ی دڵ به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كانی ملوله‌كانی خوێن دروست ده‌بێت.
3-ئه‌و كه‌سانه‌ی سیستمی ژیانیان ته‌ندروسته و خۆراكی ته‌ندروست ده‌خۆن توشی جه‌ڵته‌ی دڵ نابن.
ڕاستیه‌كه‌ی: ته‌نانه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ش كه سیستمی خۆراكیان ته‌ندروسته ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌هۆی حاڵه‌تی دیكه‌وه توشی جه‌ڵته‌ی دڵ ببن.
4-شێوه‌ی ده‌ره‌وه و ڕوكاری مرۆڤ په‌یوه‌ندی نیه به جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه.
ڕاستیه‌كه‌ی: ئه‌و كه‌سانه‌ی پیری پێش وه‌خت له‌سه‌ر ڕوخساریان ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری جه‌ڵته له‌ناویاندا زیاتره.
5-جه‌ڵته‌ی دڵ له خانمان و پیاوان هه‌مان نیشانه‌ی هه‌یه.
له ڕاستیدا نیشانه‌كان ده‌گۆڕێت له پیاواندا هه‌ست به ئازاری سنگیان ده‌كه‌ن و له خانماندا هه‌ست به ئازاری ده‌م و شه‌ویلگه و ملیان ده‌كه‌ن و توشی هه‌ناسه توندی ده‌بن.
|