٦ خاڵ بۆ ئەوەی وابکەیت مێردەکەت قەت تۆی بیرنەچێت
له ژیانی هاوسه‌رگیریدا و به‌هۆی دروستبونی رۆتینه‌وه هه‌ندێككات هاوسه‌ره‌كان هه‌ست و خۆشه‌ویستیان بۆ یه‌كدی كه‌مده‌كات، به‌ڵام ژنان ده‌توانن به به‌كارهێنانی ئه‌م رێگایانه‌ی خواره‌وه هه‌میشه وا له هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن كه بیریانبكه‌ن و له خه‌یاڵیاندا بن.
- هه‌سته‌كانت ده‌ربڕه: مه‌ترسه له‌ده‌ربڕنی هه‌ستی خۆشه‌ویستیت بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت، پێی بڵێ كه ئه‌و چه‌ند گرنگه بۆتۆ و چه‌ندێك ئه‌وت خۆش ده‌وێت.
- پرسیاری لێبكه: به مه‌به‌ستی ئاگاداربون و گرنگیپێدان لێی پرسیاری لێبكه، به‌ڵام با نه‌چێته بواری بێزاركردن و فزوڵیه‌ته‌وه.
- سه‌رجێی: هه‌ر چه‌نده كه ته‌مه‌نتان بچێته سه‌ره‌وه، پرۆسه‌ی سه‌رجێی له گه‌ڵیدا پشتگوێ مه‌خه، چونكه ئه‌وه بۆ پیاوان گرنگه.
- گرنگیپێدان: پیاوان هه‌رچه‌نده گه‌وره‌بن زۆركات وه‌ك منداڵێكی بچوك پێویستیان به گرنگیپێدان و ئاماده‌كردنی خواردن و جلوبه‌رگه‌كانیانه بۆیان، ئه‌نجامدانی ئه‌مكاره‌شت بۆی وا ده‌كات هه‌میشه بیری تۆبكات.
- نوێگه‌ری: خانمێكی نوێگه‌ر و تازه‌گه‌ربه‌و به‌رده‌وام گرنگی به‌خۆت بده‌و بیرۆكه‌ی تازه‌و جلوبه‌رگی نوێ له ماڵه‌وه‌و ده‌ره‌وه له‌به‌ربكه.
- گرنگی به خۆت بده: پیاوان هه‌رچه‌نده بچنه ته‌مه‌نه‌وه، به‌ڵام روخساری ده‌ره‌وه‌ی ئافره‌تایان به‌لاوه گرنگه، هه‌ر بۆیه به‌رده‌وام گرنگی به جوانیه‌كه‌ی خۆت بده.
|