‌بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م ڕێنماییانه‌ له‌بیر مه‌كه‌
28/02/2020
بەھۆی نزیکبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ لە چەند وڵاتێکی دراوسێی ھەرێمی کوردستان، ئێستا بۆ خۆپاراستن ڕەچاوی ڕێکارەکانی خۆپاراستن بکە كه‌ دكتۆر زانا دزەیی پسپۆڕی ھەناوی له‌م بابه‌ته‌دا باسی ده‌كات، چونكه‌ ئەم ڤایرۆسە تا ئێستا ھیچ چارەسەرێکی تەواوی بۆ نەدۆزراوەتەوە، پارێزیی کردن لێی تەنھا ڕێگایە. 1- پێویست بە شڵەژان و ترسی دەروونی ناکات، چونکە ترسی زیاد، بەرگریی لەش دادەبەزێنێت، خۆشبەختانە تا ئێستا کەمتر لە ٪٣ی تووشبوان بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، زۆربەی تووشبوان چاکبوونەتەوە. 2-ئاگات لە تەندروستیی خۆت و ماڵ و منداڵت بێت لە ڕێگای پاکوخاوێن ڕاگرتنی مەتبەخ و توالێت و خاولیی و قاپوقاچاخ و دەست شوشتن بە جۆرێک ھەموو دوو کاتژمێ جارێک بەلایەنی کەم بیست چرکە، بە سابوون یان ھەر شلەیەکی تر، باشترە ئاوەکە شلەتێن بێت و ڕێبکات، شلە دژە میکرۆبە کھولییەکان دەشێ وەک بەدیلێکی ئاو و سابوون بەکاربھێندرێن. با کەشوهەوای ماڵەوەت گەرم بێت چونکە ئەم ڤایرۆسە بەرگری گەرمای کەمە و لەناودەچێت. 3- تاوەکوو پێت دەکرێت ئەگەر زۆر پێویستی نەکرد مەچۆ قەڕەباڵغیی، کەمکردنەوەی تەوقە، ماچ و لەباوەش گرتن، ئەو ماوەیە ھەوڵبدە زیاتر کاتەکانت لە ماڵەوە بیت. 4-ئەگەر تووشی نیشانەکانی ھەڵامەت بوویت، تکایە لە ماڵەوە بە و تێکەڵی خەڵکی مەبە، ماسک و دەستکێش و کلێنس بەکاربھێنە تا بە تەواوی چاکدەبیتەوە. 5- ئەم ماوەیە ھەوڵبدە، خواردنی دەرەوە و سەر عارەبانە و قووتووکراو مەخۆ، لە ماڵەوەش زیاتر گرنگیی بە خواردنی میوە و سەوزەوات بدە و چەقۆی گۆشت و بابەتەکانی تری خواردن لەیەک جیا بکەوە. 6- ئەو ماوەیە ئەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبوو، سەردانی دەرەوەی کوردستان مەکە. 7- ھەرکاتێک ئەم نیشانانە: تای زۆر، سەرئێشە، قورگ سووتانەوە، کۆکەی بێزارکەر، تەنگەنەفەسیی و سکچوونت بوو، سەردانی نزیکتریین چارەخانە بکە.
ژماره‌ی بینین‌ : 2715
زیاتر ...
‌بۆ خۆپاراستن له‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌م ڕێنماییانه‌ له‌بیر مه‌كه‌ ...
چۆن بە دەروندروستی ڕووبەڕووی کۆرۆنا ببینەوە؟ ...
‌چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك زیان به‌ گورچیله‌ ده‌گه‌یه‌نێت ...
حەوت جۆری خۆراک لە ساردکەرەوەکەدا هەڵمەگرە ...
‌كاریگەریەكانی نائارامی دەرونی لەسەر تەندروستی و چۆنیەتی چارەسەركردنی ...
6 ڤیتامین مێشكی مرۆڤ بەهێز دەكەن ...
سترێس زیانی بۆ خانمان هەیە ...
دوای نانخواردن سێکس مەکەن ...
‌مەترسی لەسەر تەندروستی منداڵ دروست دەكات ...
‌سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ بنێشتان زانیوه‌؟ ...
12345
  زاهید هه‌ورامی - Zahid Hawrami
Scroll