پێش هاوسهرگیری دهبێت ئهم 6 بڕیاره بدهیت
پێش هاوسهرگیری زۆر گرنگه خۆت لهسهر چهند بابهتێك یهكلا كردبێتهوه و بڕیاری خۆت لهسهر دابێت، لهم بابهتهدا ئاشنا دهبیت به چهند بڕیارێك كه پێویسته پێش هاوسهرگیری بیدهیت.
1- بە تەواوەتی هەست و سۆزە خرایەكان لە مێشكی خۆت دەربكە و بیر لەوە بكەرەوە تۆ ژیانێكی نوێ دەست پێدەكەیت كە خەم و ناخۆشی تیادا نیە و ئەمە دەبێت بكەیتە یەكەم ئامانج و مەبەستت بۆ ژیانی داهاتووت .
2- لە ناو خێزانێكی گەورەوە دەچیتە ناو خێزانێك كە خۆت دروستی دەكەیت و بنیاتی دەنێیت .
3- ئەوەت بیر بێت هەتا بیركردنەوەی تۆ لای خۆشەویستی پێشوو یان كێشە خێزانیەكانیە بێ چارەسەرەكانی ناو خێزانەكەت بێت هەتا بیركردنەوەكانت ئاڵۆزتر و پەرش و بڵاوتر دەبێت و ئارام نابیت .
4- بۆ ئەوەی ئارام بژیت پێویستە برینەكانی دڵت چارەسەر بكەیت پێش ئەوەی پشتگیری خۆت بۆ دروستكردنی خێزانێكی نوێ دەرببڕیت.
5- كەس لە هەڵەكردن بێ بەش نیە بەڵام گرنگ ئەوەیە هەوڵی ئەوە بدەیت بە باشترین شێوە سوود لە هەڵەكانت وەربگرت و داهاتویەكی جوانی پێ دروست بكەیت.
6- یەك ڕێگەی دیكەش هەیە بۆ چارەسەركردنی برینە كۆنەكان ئەویش ناردنی نامە و پەیامە بۆ هەموو ئەو كەسانەی لە خێزانەكەتدا هەڵەت بەرامبەر كردوون ، چونكە تەنها لەڕێی ئازادكردنی خودی خۆتەوە دەتوانیت خۆشەویستی و بەختەوەری بەدەست بهێنیتەوە .
|