هۆكاره‌كانی ئازاری سه‌ر دوای نانخواردن
هه‌ندێك كه‌س دوای خواردنی ژه‌مه‌كان توشی ئازاری توندی سه‌ریان ده‌بن و ئه‌م ئازاره‌ش چه‌ند كاتژمێرێك درێژه ده‌كێشێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" ویب ته‌بیب" بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه دابه‌زینی ئاستی شه‌كری خوێن واده‌كات له‌دوای نانخواردن مرۆڤ توشی ئازاری سه‌ری ببێت و دابه‌زینی ئاستی شه‌كری خوێن یان هۆكاره‌كه‌ی نه‌خۆشییه یان خووی خراپی نانخواردنه.
خووی خراپی نانخواردن واته خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی كه بڕێكی زۆر شه‌كری تیادایه و یان خواردنی چه‌ند ژه‌مێكی گه‌وره له یه‌ك ڕۆژدا یان خواردنی خۆراك له‌كاتی ناڕێك و دره‌نگانی شه‌و.
سه‌باره‌ت به هۆكاره نه‌خۆشییه‌كانی دابه‌زینی ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێندا له ئه‌نجامی نه‌خۆشی شه‌كره یان شێرپه‌نجه یان كۆئه‌ندامی هه‌رس و ناڕێكی هۆرمۆنه‌كانی له‌ش ئه‌م حاڵه‌ته دروست ده‌كه‌ن.
خواردنه‌وه سارده‌كان و هه‌ستیاری به‌رامبه‌ر چه‌ند جۆرێك خۆراك واده‌كه‌ن مرۆڤ له‌دوای خواردنی ژه‌مه‌كان توشی ئازاری سه‌ری ببێت.
|