بۆ چی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) کاتێک ده‌خه‌وت ده‌ستی ڕاستی ده‌خسته ژێر ڕوومه‌تی ڕاستی ؟؟
به‌ناوی یه‌زدانی باڵاده‌ست....
دروودو سه‌لام بۆ سه‌ر گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه
...
تی و هاوه‌ڵه به‌ڕێزه‌کانی وه شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی....
له حوزیفهوه(ڕ.خ) : پێغه‌مبه‌ر درودی خوای لێبێت کاتێک ده‌خه‌وت ده‌ستی ده‌خسته ژێر ڕوومه‌تی ڕاستی و ده‌یفه‌رموو : ( خوایه گیان له سزای خۆت بمپارێزه کاتێک به‌نده‌کانت زیندوو ده‌که‌یته‌وه) . ترمزی ڕیوایه‌تی کردوه و ده‌ڵێت که فه‌رموده‌یه‌کی حه‌سه‌نه، وه ئه‌بوداودیش له حه‌فسه‌وه(ڕ.خ) ڕیوایه‌تی کردوه.
به‌ڵێ ... له ڕه‌وشتی پێغه‌مه‌ر(د.خ) بوو که ده‌ستی ڕاستی ده‌خسته ژێر ڕوومه‌تی ڕاستیه‌وه کاتێک که ده‌خه‌وت ، ئایا ده‌زانن بۆ چی ؟
زانایان سه‌لماندوویانه چالاکیه‌ک ڕووده‌دات له نێوان ده‌ستی ڕاست و به‌شی ڕاست له مێشک ... ئه‌و چالاکیه ڕووده‌دات کاتێک ده‌ستت ده‌خه‌یته ژێر ڕوومه‌تی ڕاستت ، وه ده‌بێته هۆی ڕوودانی زنجیره‌یه‌ک له له‌رینه‌وه که له ڕێیه‌وه بارگه‌ی زیان به‌خش و زیاده به‌تاڵ ده‌بنه‌وه و نامێنن، نه‌مانی ئه‌و باره‌ش ده‌بێته هۆی حه‌سانه‌وه‌و خه‌وێکی نموونه‌یی!!!
کێ ئه‌مه‌ی فێری پێغه‌مبه‌ر (د.خ) کرد پێش هه‌زار و چوارسه‌د ساڵ، پێش ئه‌وه‌ی زاناکان له‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێستاماندا بیدۆزنه‌وه؟؟
ئه‌وه‌ی ماوه بوترێ ئه‌وه‌یه که خوای گه‌وره له باره‌یه‌وه ده‌فه‌رموێت: (وما ينطق عن الهوى ان هو الا وحيٌ يوحى).