گەنجێک لەشەوى قەدر گیان لەدەست دەدات
لە شارى هەولێر گەنجێک لەشەوى قەدرو لەیەکێک لەمزگەوتەکانى شارى هەولێرلەکاتى ئەنجامدانى پەرستشەکانى گیان لەدەست دەدات.
یەکێک لەنوێژخوێنان بەدەنگى یەکگرتووى راگەیاند شەوى قەدرى رەمەزان ، لەمزگەوتى بوخارى شارى هەولێر لەکاتى ئەنجامدانى نوێژەکانى، یەکێک لەنوێژخوێنان بەناوى هاوار تەمەن 33 ساڵ بەرلەوەى کڕنۆش ببات لەناو نوێژەکەى کەوتوو دەم ودەست گیانى لەدەستدا.
نوێژخوێنانى مزگەوتەکە شایەدى پاکى و باشى ئەوگەنجە دەدەن کەهەمیشە بەردەوام ئامادەى پێنج فەرزەى نوێژەکانى بووە لەمزگەوت و شەوانى قەدرى لەمزگەوتەکە زیندوو راگرتووە
|