سیستەمی کارپێکردنی ئەندرۆید بۆ سەر کۆمپیوترەکەت
|
|
Remix OS سیستەمی کارگێری، پارەکە لە سەر تاتەبژمێری«Remix Ultra» هاتە نێو بازار.پاش ماوەیێکی کەم لە ئامێرێکی دیکە بە ناوی «Remix Mini» پەردەی لادا کە رێی بە بەکارهێنەران دەدا کە ئەندرۆید لە سەر ئامێرەکانی دیکە وەک کامپیوتری کەسی تاقی بکەنەوە.ئیمساڵ سیستەمی کارگێری Remix OS 2.0 بۆ داگرتن لە سەر ماڵپەڕی فەرمی jide بڵآو کرایەوە کە بەکارهێنەران سوودی لێبگرن و ئەندرۆید لە سەر سیستەمەکەیان دامەزرێنن.
بۆ ئەو بەکارهێنەرانە کە سیستەمی کارگێری Remix OSیان تاقی نەکردە دەتوانم بە کورتە بڵێم کە ئەم سیستەمە وەک ئەندرۆیدە بەڵآم لە سەر سیستەمی کۆمپیترەکەت دادەمەرزێت.دەتوانن لە ڕێگەی پڵەی ستۆڕی گووگڵ ئەپە پێویستەکانتان تاقی بکەنەوەو دایمەزرێنن.بەڵآم تەنها جیاوازی ئەوە یە کە لە خوارەوە شریتی ئەرکتان دەبێت.دەتوانن چەندین ئەپ لە یەک کات چالاک بکەن و کاری پێبکەن.
ئەم بەرهەمە تائێستا لە وشانی ئاڵفا خۆی دەرخستگە.ئەم سیستەمی کارپێکردنە بە وشانی ١ر٥ ئەندرۆید.قەبارەی ٦٩٢ مێگابایت.بە کارکردنی پێویستی بە فڵآشێکی ٣ بە فۆرماتی fat32 و ٨ گیگی قەبارەی خاڵێ و کۆمپیوترەکەتان پاڵپشتی بووتی «USB legacy» بکات.
ڕاستی دەتوانن لە لای ماک و ویندۆزیش دایمەزرێنن.ئەوە کە جێگای سەرنجە کە تائێستا گووگڵ هەوڵی ناداوە کە سیستەمی ئەندرۆید بخاتە سەر ئامێرەکانی دیکە وەک لاپتۆپەکان و کۆمپیوتری کەسی بۆ یە دەبێRemix OS کارێکی برهێز بۆ داهاتوو بێت.
ئەمەش فیلمی دامەزراندی ئەم سیستەمی کارپێکردنە:
|